سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدولڵا حمێدی عەجیل یاوەر دەکات

بارودۆخ و باروگوزەرانی دانیشتوانی رۆژئاوای دیجلە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ کرا

سەرۆك مه‌سعود بارزانی و عەبدولڵا حمێدی عەجیل یاوەر
سەرۆك مه‌سعود بارزانی و عەبدولڵا حمێدی عەجیل یاوەر

K24- هه‌ولێر:

رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئابی 2021 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخی هۆزی شەمەڕ، شێخ عەبدوڵلا حمێدی عەجیل یاوەر کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخ و باروگوزەرانی دانیشتوانی رۆژئاوای دیجلە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ کرا.

هەڕەشەی تیرۆریستان و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

H.B