بایدن: وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌ده‌ینه‌وه
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بایدن دواجار دانی پێدانا، گوتی: تره‌مپ له‌گه‌ڵ تاڵیبان، رێككه‌وتووه.
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌یپێكرد، پێشبینییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا راست ده‌رچوون كه هێرشێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، جه‌ختیشیی كرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سزا ده‌درێن.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێنمایی پێویست دراوه‌ته پنتاگۆن، بۆ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی داعش و ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
بایدن راشیگه‌یاند، به‌هێزه‌وه، له‌كات و شوێنی دیاریكراو و گونجاو‌دا، وه‌ڵامێكی تووندیان ده‌ده‌ینه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بایدن ئاماژه‌شیپێكرد، ویلایه‌تی خراسانی داعش، پیلانداڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بوو، بۆیه بڕیاری سه‌ربازی تووند ده‌رده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له حاڵی ئێستادا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هێزی زیاتره بۆ ئه‌فغانستان ره‌وانه‌ی بكات، به‌دوای هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش ده‌بین، كه ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
روونیكرده‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان هه‌ڵه نییه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه كه هێزه‌كانمان له‌كاتی دیاریكراودا، بكشێنینه‌وه.
گوتیشی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستمان نیه كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان تاڵیبان و داعش له ویلایه‌تی خراسان، هه‌بێت.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بایدن دواجار دانی پێدانا، گوتی: تره‌مپ له‌گه‌ڵ تاڵیبان، رێككه‌وتووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب