ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول بڵاوكرایه‌وه
ژماره‌ی كوژراوانی تاڵیبان له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، زیاتره
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، بڵاویانكرده‌وه، ژماره‌ی قوربانیانی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گه‌یشته (72) كه‌س.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان راشیگه‌یاند، (28) چه‌كداری تاڵیبان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كوژراون.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی تاڵیبان له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، زیاتره.
ئاماژه‌یپێكرد، هیچ پاساوێك نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به فه‌رمی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی كرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌بوونی سوپای بیانی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گه‌ڕانده‌وه.
ژماره‌ی كوژراوانی ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته (13) كه‌س، دوا سه‌ربازیش به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌یه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب