ئاڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنرێته خواره‌وه
ئاڵاكه نزم ده‌بێت تا خۆرئاوابوونی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، جین بساكی، رایگه‌یاند، بۆ رێزگرتن له گیانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كوژران، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو شوێنێك داده‌گیرێت.
گوتیشی: بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له‌سه‌ر كۆشكی سپی و سه‌رجه‌م باڵه‌خانه حكومی و سه‌ربازگه و پێگه ئه‌منییه‌كان و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاڵاكه نزم ده‌بێت تا خۆرئاوابوونی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو.
دوێنێ خۆكوژێكی داعش له ناو ئاپۆڕای ئه‌و ئه‌فغانیانه خۆی ته‌قانده‌وه، كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كۆببوونه‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له (90) هاووڵاتی ئه‌فغانی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (120) هاووڵاتی دیكه بریندار بوون. له ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان و (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی هه‌ن.