ته‌واوی خێزانێكی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركران
ویستوویانه كچه‌كه‌ی خۆیان كه دووگیانه بڕفێنن و بهێننه‌وه بۆ عێراق
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا 6 كه‌سی له خێزانێكی عێراقی دانیشتووی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ رفاندنی كچه دووگیانه‌كه‌یان، كه پێشتریش ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه.
"كه‌ناڵی فۆكس نیوز 10" بڵاویكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، هه‌ر یه‌كێك له باوكی قوربانییه‌كه "فارس فه‌رتووسی" و هاوسه‌ره‌كه‌ی "سعاد" و هه‌ر یه‌ك له كوڕه‌كانی "عه‌لی و به‌شیر و یاسر" و كچێشیان به ناوی "زه‌هرا"یه و به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵیانداوه كچێكی خۆیان، كه دووگیانه، بیڕفێنن و بیگه‌ڕننه‌وه بۆ عێراق.
پۆلیسی ئه‌ریزۆنا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و خێزانه مێژوویه‌كیان له‌گه‌ڵ بێزاكردنی كچه‌كه‌یان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌كی هه‌یه، كه له ئاینێكی جیاوازه، خێزانی قوربانییه‌كه پێیانوابووه، كه كچه‌كیان له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا، بێزاركردنی قوربانییه‌كه له مانگی ئادار/ مارسی رابردوو بووه، كاتێك له ماڵی دایك و باوكی هاوڕێیه‌كه‌ی نیشته‌جێبووه، برایه‌ك و خوشكێكی قوربانییه‌كه هه‌وڵیانداوه خوشكه‌كه‌یان بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه ده‌ركراون و بانگی پۆلیس كراوه.
دوای ئه‌وه قوربانییه‌كه و هاوڕێیه‌كه‌ی بۆ شارێكی نزیك هه‌ڵاتوون، بۆ ئه‌وه‌ی له خێزانه‌كه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام له‌وێش ئاشكرابوون، یه‌كێك له براكان ده‌چێته ئه‌و هۆتێله‌ی قوربانییه‌كه‌ی لێنیشته‌جێیه، به هێزه‌وه ناچاری ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام هاوڕێی كچه‌كه به چه‌كه‌وه دووری ده‌خاته‌وه.
بە گوتەی پۆلیس، هەوڵەکان بۆ ڕفاندنی کچەکە دووبارەکراونەته‌وە و یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانی قوربانییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كوڕه كردووه، كه هاوڕێی خوشه‌كه‌كه‌یانه، به‌وه ترساندوویانه، كه خوشكه 15 ساڵییه‌كه‌ی ده‌ڕفێنن.
پۆلیس ناوی قوربانییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، له كاتێكدا ته‌مه‌نی 20 ساڵه، بەڵام بەڵگەنامەکانی دادگا ئەوە نیشان دەدەن، کە ئەو خێزانە لە عێراقەوە هاتوون و بەنیازبوون ئەو کچە بگەڕێننەوە بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی لەوێ بتوانن بیکوژن.
د.ی