نێچیرڤان بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو
سه‌ردانی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا و هه‌ولێر په‌یامێكی روونی پشتگیرییه‌كانی فه‌ره‌نسایه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ ماكرۆن، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، خۆشحاڵین كه له هه‌ولێر پێشوازی له ماكرۆن ده‌كه‌ین و و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی خسته‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه نیچیرڤان بارزانی گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا، دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق كرا و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتوو ئاڵوگۆڕ كران و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و بره‌ودان به هاوكاری، هاوبه‌شی و به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا له هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر كرایه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌م دۆخه‌دا كه عێراق به‌ره‌و پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ردانی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا و هه‌ولێر په‌یامێكی روونی پشتگیرییه‌كانی فه‌ره‌نسایه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئێمه به پێ‌زانین و بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڕوانین.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانی روو له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "ئێوه رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی به‌غدا هه‌بوو" و سوپاسی ماكرۆنی كرد بۆ هه‌وڵه نێوه‌ندگیرییه‌كانی له عێراق.
دووپاتیشیكرده‌وه، هیوادارین ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا ببنه هۆی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و هیوای خواست، به به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ماكرۆن و فه‌ره‌نسا، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوتیشی: وه‌ك بیرهاتنه‌وه‌یه‌كی پێویست سوپاسی رۆڵی سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌م، له چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی پایزی 2017 له‌گه‌ڵ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماسی به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا، كه به‌هاوكاری سه‌رۆك ماكرۆن گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیانپێكرده‌وه و لێكتێگه‌یشتن و ئارامی هاته ئاراوه.
هه‌ر له درێژه‌ی گوته‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه له عێراق بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش كه تا ئێستاش ئه‌و رێكخراوه له عێراق، ناوچه‌كه و جیهان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، پێویستیمان به یارمه‌تییه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی دیموكراسی و كاركردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاكسازی و پێشكه‌وتن، له‌پێناو به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، هه‌وره‌ها بۆ پته‌وكردنی ره‌وتی پێكه‌وه‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تیش كریستیان و ئێزیدییه‌كان هه‌ست به متمانه و دڵنیایی بكه‌ن له‌م وڵاته‌دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، چاومان له به‌رده‌وامی كاری پێكه‌وه‌یی و پشتگیری فه‌ره‌نسایه، وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی جیهان خاوه‌ن پێگه و رۆڵێكی گه‌وره‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتیكرده‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ببنه هاوبه‌شێكی باشی فه‌ره‌نسا و كۆپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌توانن به‌شدارییه‌كی به‌هێز و كارا له به‌ره‌وپیشبردن و پێشخستنی كار و پڕۆه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌موو پشتیوانییه‌ك و ئاسانكارییه‌ك.