ماكرۆن كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ماڵئاواییان له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هێنا.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ماڵئاواییان له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له به‌غداوه روویكردبووه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ رۆژێكی پڕ له كار و چالاكی بوو بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێری پایته‌خت.
پێش نیوه‌ڕۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مووسڵی كرد و له نزیكه‌وه وێرانكارییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی بینی و سه‌ردانی شوێنه‌واری مزگه‌وتی نوری و كڵێسه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كرد.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی (هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكومه‌ت) كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێكی میدیایی ئه‌نجامدا و تێیدا دووپاتی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
دواتر، ئیمانوێڵ ماكرۆن بۆ رێزگرتن له پێشمه‌رگه و پیشاندانی رێزی خۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، ماكرۆن گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكرا.