سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پێشمەرگەی دێرین خالد شلی و ژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدان دەکات
سهرۆك بارزانی: دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە
K24 – ههولێر:
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تێکۆشەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان خالد شلی و ژمارەیەک لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ خەبات و ماندووبوونی خالد شلی و هەموو تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان.
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە کە ژیان و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانیی دۆزێکی ڕەوا و پیرۆز بۆ ئەوەی میللەتەکەیان بە ئازادی و سەربەرزی بژیین.