پلاسخارت: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە
"جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال و نەینەوا و هەموو عێراقە"
K24 - هەولێر
جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، داوا لە حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال.
پلاسخارت، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24دا گوتی: "جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال و نەینەوا و هەموو عێراقە".
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق گوتیشی: "رێککەوتنی شنگال زۆر گرنگە، بەداخەوە بەرەوپێشچوونێکی کەم لە جێبەجێکردنیدا دەبینین. داوا لە لایەنەکان، لە بەغدا و هەولێر و ئەوانەشی لە ناوچەکەن دەکەم، هەوڵەکانیان خێراتر بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
