ئه‌عره‌جی: كشانه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكایی هۆكاره بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه
"كشانه‌وه‌ی سوپای شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكایی له عێراق، هاوكار ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هاوكاری سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای بیانی له‌م وڵاته.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان، له‌گه‌ڵ ئه‌دمیراڵ روڵ، سه‌رۆك ئه‌ركانی ناتۆ له عێراق، باسیان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ناتۆ و عێراق كردووه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌یپێكرد، كشانه‌وه‌ی سوپای شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكایی له عێراق، هاوكار ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه.
روونیكرده‌وه، نابێت هێزی زۆری بیانی له عێراق بوونی هه‌بێت، چونكه به‌غدا ته‌نیا پێویستی به راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردنی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی، كه پێویستی به‌هێزی دیكه نه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی ناتۆ رایگه‌یاند، نێرده‌ی ئێمه شه‌ڕكه‌ر نین، ته‌نیا به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای سه‌ربازی سوپای عێراق، ئه‌میش له رێگه‌ی راهێنان و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب