نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: سه‌ره‌تای قه‌یرانه گه‌وره‌كه‌یه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره له ئه‌فغانستان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ئه‌وه ده‌دات، كه قه‌یرانێكی زۆر له‌وه گه‌وه‌ره‌تر به‌ڕێوه‌یه، كه پێشبینی ده‌كرێت.
كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له بانگه‌وازێكدا له‌پێناو پیشكه‌شكردنی هاوكاری زیاتر بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، دووپاتیكرده‌وه، سه‌ره‌تای قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌و وڵاته، كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 39 ملیۆن كه‌س.
فیلیپۆ گراندی، كۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران داوای كرد، ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌كراوه‌یی بهێڵرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری وڵاتان به‌شداری "له‌و به‌رپرسیارێتییه مرۆییه‌دا" بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران و پاكستان، كه ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 200 هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌و دوو وڵاته جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
گراندی گوتی: "له‌م چه‌ند رۆژه‌دا گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له كابول كۆتایی دێت و ئه‌وكات تێبینی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه ده‌كرێت، كه تا ئێستا ئه‌شكرا نه‌بووه و ده‌بێته واقعێكی رۆژانه‌ی ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌فغانی، بۆیه نابێت پشتیان تێ بكه‌ین. چونكه سه‌ره‌تای قه‌یرانێكه كه زۆر له پێشبینیكراو گه‌وره‌تره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی رابردووش كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، تا كۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر له 500 هه‌زار ئه‌فغانی وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B