9 ئه‌فغانی له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا كوژران
ئه‌و 9 كه‌سه، له‌یه‌ك خێزان بوون
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و (9) ئه‌فغانییه ده‌كات، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، به‌ره‌به‌یانی (30 ئاب / ئۆگێست / 2021) له كابول كوژران.
ئه‌و (9) ئه‌فغانیه له نێو پاسێكدابوون، ئه‌مه‌ریكا گومانی كرد، داعشێكی خۆكوژی ناوچه‌ی خوراسانی تێدابووه، بۆیه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانی كردووه‌و له‌نێو قوربانیان، (4) منداڵیش هه‌بوون.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان، ئه‌و (9) كه‌سه، له‌یه‌ك خێزان بوون.
واشنتن رایگه‌یاند، كاتی بۆردوومانكردنی پاسه‌كه، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه، كه پێده‌چێت خۆ كوژه‌كه ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری به‌ستبوو.
ئه‌و ماڵباته، له رێگه‌ی ئه‌و پاسه‌وه، هه‌وڵیانداوه بگه‌ن به نزیكترین خاڵی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان بچنه ده‌ره‌وه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا به خۆ كوژهكهیان زانیووه، بۆیه بۆردوومانی كردوون.
له نیویۆرك، وڵاتانی زلهێز كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوچه‌یه‌كی هێمن له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دروست بكه‌ن، بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
سه‌رچاوه:BBC
ك.ب