بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه له شنگال بۆردومانكرا
K24- هه‌ولێر:
بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیاوه بۆردومانكرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ئه‌و قه‌زایه كرایه ئامانج.
گوتیشی: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی توركیاوه ئه‌نجامدراوه و به‌هۆی هه‌نووكه‌یی رووداوه‌كه، تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌یه‌ندراون.
جێگای ئاماژه‌یه، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال و قه‌دنیل و مه‌خمووریش له‌ناو خاكی كوردستان، تا ئێستا چه‌ندین جار بنكه‌كانیان له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج.
H.B