وه‌زیری دارایی عێراق: نابێت بژێوی هاووڵاتیان په‌یوه‌ست بكه‌ین به نرخی نه‌وته‌وه
ئاستی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، زیادكردنی فرۆشی نه‌وت و گاز، هه‌لی كار له عێراق زیاد ده‌كات، ئاستی هه‌ژاریش له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه.
عه‌لاوی له چوارچێوه‌ی وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی (گاردیان)ـی به‌ریتانی، بڵاو بووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی (2020)، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی گرانبوونی نرخی نه‌وت و دۆلار و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه له جیهان، كه كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سه‌ر بژێوی خه‌ڵكی عێراق.
راشیگه‌یاند، نابێت رێگه به‌وه بدرێت، كه ملیۆنه‌ها خێزانی عێراقی، له‌ژێر ركێفی بازاڕی نه‌وت ژیان بكه‌ن، چونكه گۆڕانكاریی له نرخی نه‌وت و گاز په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه نیه.
روونیشیكرده‌وه، چاككردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌تانه‌وه هه‌یه، له رێگه‌ی زیادكردنی پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و رێگه‌دان به كه‌رتی تایبه‌ت كه له عێراق رۆڵ بگێرێت، هه‌روه‌ها پشت نه‌به‌ستن به داهاته‌كانی نه‌وت، خاڵێكی جه‌وهه‌رییه، ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت.
عه‌لاوی ئاماژه‌یپێكرد، زیادكردنی فرۆشی نه‌وت و گاز، به رێژه‌ی %40، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با زیاد ده‌كات.
گوتیشی: به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆره‌وه به رێژه‌ی %60 زیادیكردووه، هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌م بواره‌دا عێراق كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: گاردیان
ك.ب