بێنزێما دوای هاتریكه‌كه‌ی په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی نارد

كه‌ریم بێنزێما هیرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
كه‌ریم بێنزێما هیرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

کەریم بێنزێما دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ شه‌شه‌مینجار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی هاتریكی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تۆمار كرد، دەڵێت: شەوێکی تایبەتمانان بەڕێکرد و دڵخۆشم کە بە پاڵپشتی هاندەران توانیمان سێ خاڵ بەدەست بهێنن.

كه‌ریم بێنزێما له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی ڤینیسیۆس و کاماڤینگا و لۆکا مۆدریچ دەکات و دەڵێت: مۆدریچ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم بێنزێما ده‌شڵێت: شەوێکی تایبەت بوو بۆ ئێمە بەڵام هەندێک شتی نامۆ بوو، لە نیوەی دوومدا هەموو شتێکمان کرد بۆ سەرکەوتن، هاندەرانیش زۆر بە باشی پاڵپشتیان کردین، ئەمە زۆر باش بوو بۆ ئێمە، من هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم کە سەرۆکی یانە و هاوڕێکانم و هاندەران پاڵپشتیم دەکەن.

لە بارەی ڤینیسیۆس، هێرشبه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ پێموایە ئەو دیاردەیە و یاریزانێکی زۆر باشە، ده‌شڵێت: من زۆر قسەی لەگەڵ ڤینسیۆس دەکەم و ئامۆژگاری دەکەم و رینمایی پێدەدەم، دەزانم کە ئەم یاریزانە دەتوانێت زیاتر فێر ببێت و توانایەکی باشی هەیە، ئەو زۆر یارمەتی ئێمە دەدات و حەز دەکەم یاریی لەگەڵ بکەم، هه‌روه‌ها کاماڤینگا یاریزانێکی باشە و بە سەرەتایەکی باش لەگەڵ ئێمە دەستیپێکرد و گۆڵی کرد، ئەوە ساتێکی نایابە بۆ ئەم یاریزانە.

لەبارەی لۆکا مۆدریچ هێرشبه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ گوتی: تەنیا دەڵێم ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، هیوادارم بۆ ماوەیەکی درێژ بەیەکەوە بمێنینەوە، ئێمە پێویستە بەتایبەت لە لایەنی بەرگری باشتر کار بکەین، ئەوەی گرنگە لەم یارییە بە ئەنجامێکی باش سێ خاڵمان بەدەستهێنا.