4 بڕیاری سه‌یر له تۆپی پێ كه ڕه‌نگه گوێت لێ نه‌بوو بێت
له‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان گۆڕانكاری سه‌یر و نوێ به‌سه‌ر تۆپی پێ دا هاتووه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فیفا و یوێفا بڕیار له‌سه‌ر چه‌ندان گۆڕانكاری نوێ دراوه.
1ـ یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و كورسی یه‌ده‌گ پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كان كارتی سوور وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری نابه‌جێیان كرد و له ڕێنماییه‌كان لایاندا.
2ـ ئه‌گه‌ر یاریزانێك كارتی زه‌ردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئاهه‌نگی گێراوه، گۆڵه‌كه‌ی ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كارته زه‌رده‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
3ـ ئه‌گه‌ر یاریزانێك تۆپێكی به ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر هاویشت و تۆپه‌كه له نێو گۆڵ بته‌قێت، گۆڵه‌كه ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
4ـ له كاتی لێدانی راسته‌وخۆ، هێرشبه‌ری تیپی به‌رامبه‌ر ناتوانێت وه‌كو دیوار له‌به‌رده‌م لێدانه‌كه بوه‌ستێت.