كازمی: گه‌نده‌ڵان ملیاران دۆلاریان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌و پاره‌یه مافی خه‌ڵكی عێراقه و پێویسته ئه‌و مافه بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵكاران ملیاران دۆلاری سامانی وڵاتیان ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی گوتی: دوێنێ له كۆنگره‌ی گێڕانه‌وه‌ی سامانی تاڵانكراوی عێراق به‌شداریم كرد و له ئاستی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی جددییه‌تی ئه‌وه‌م بینی، كه ده‌كرێت یارمه‌تیمان بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره و سامانه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵییان كردووه، له پێش و دوای 2003 به ملیاران دۆلاریان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه، ئه‌و پاره‌یه مافی خه‌ڵكی عێراقه و پێویسته ئه‌و مافه بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: هیچ سازشێك له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ناكه‌ین.
سه‌رچاوه: نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق