گه‌نجێك بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی دایكی ویستیوویه‌تی گورچیله‌كه‌ی بفرۆشێت
به ڤیدیۆ.. گه‌نجێك چیرۆكی دزینی گورچیله‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، كه فێڵی لێكراوه و به‌جه‌سته‌یه‌كی خوێناوییه‌وه له شه‌قامێك فڕێدراوه

K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێك بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی دایكی ویستیوویه‌تی گورچیله‌كه‌ی بفرۆشێت، هه‌رچه‌نده كڕیاره‌كان بهڵیانیان به گه‌نجه‌كه داوه گورچلهكهی بكڕن، به‌ڵام گورچیله‌كه‌یان دزی و پاره‌شیان پێی نه‌دا.
ماڵپه‌ڕی "cairo24" بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا عادل (31 ساڵ)، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كڕیاری فێڵبازه‌وه رازی ده‌كرێت، كه به‌رامبه‌ر به 1300 دۆلار گورچیله‌كه‌ی بفرۆشێت، به‌ڵام دواتر فێڵی لێده‌كرێت.
مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ فرۆشتنی گورچیله‌كه‌ی رازی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی له نه‌خۆشخانه بووه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام كڕیاره‌كان به‌ر له‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ببه‌ن، بێهۆشیان كردووه، گورچیله‌كه‌یان دزیوه و دواتر له‌سه‌ر شه‌قام به جه‌سته‌یه‌كی به‌خوێنه‌وه فڕێیانداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زانیویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه، دواتر باوكی بردوویه‌تی تا پشكنینی بۆ بكات و تیشكی بۆ گیراوه، ده‌ركه‌وتووه گورچیله‌یه‌كی دزراوه.
مسته‌فا ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی زانیویه‌تی كوڕه‌كه‌ی به‌نیازی فرۆشتنی گورچیله‌ی بووه و دواتر فێڵی لێكراوه، خهفهتباربووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئێستا گه‌نجه‌كه به ته‌نیا گورچیله‌یه‌كه‌وه له شه‌قامه‌كانی قاهیره چا ده‌فرۆشێت، تا كرێی خانوو په‌یدا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته مانگانه زیاتر له 50 دۆلار به ده‌رمان بدات بۆ باوكه نه‌خۆشه‌كه‌ی.
د.ی