ئاماری نوێی کۆرۆنا: ژمارەی تووشبووان کەمبووەتەوە
لە 24 کاتژمێردا 13 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

K24 – هەولێر
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبووان کەمبووەتەوە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 117 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە و 13 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 1036 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
دەقی ئاماری وەزارەتی تەندروستی:.
راگەیاندراوی ( 24 ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( 574 )
1. پشکنین: ( 8457 پشکنینی نوێ)
• ( 3957) هەولێر
• ( 1449) سلێمانی
• ( 2564) دهۆك
• ( 70) هەڵەبجە
• ( 289) گەرمیان
• ( 128) ڕاپەڕین
2. تووشبوو: ( 1117 تووشبووی نوێ)
• ( 289) هەولێر
• ( 372) سلێمانی
• ( 329) دهۆك
• ( 32) هەڵەبجە
• ( 65) گەرمیان
• ( 30) ڕاپەڕین
3. چاکبوون: ( 1036 چاکبوون)
• ( 360) هەولێر
• ( 343) سلێمانی
• ( 211) دهۆك
• ( 29) هەڵەبجە
• ( 75) گەرمیان
• ( 18) راپەڕین
4. مردن: ( 13 مردن)
• ( 6) هەولێر
• ( 3) سلێمانی
• ( 3) دهۆك
• ( 0) هەڵەبجە
• ( 1) گەرمیان
• ( 0) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی 21871 (21871 دەرچوو)
پشکنین 3064192 (1063569 هەولێر، 759339 سلێمانی، 1219677 دهۆك، 21607 هەڵەبجە)
تووشبوون 322476 (93026 هەولێر، 110548 سلێمانی، 112809 دهۆك، 6093 هەڵەبجە)
چاکبوون 288637 ( 82597 هەولێر، 98639 سلێمانی، 102185 دهۆك، 5216 هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر 28094 (8806 هەولێر، 9437 سلێمانی، 9168 دهۆك، 683 هەڵەبجە)
مردن 5745 (1623 هەولێر، 2472 سلێمانی، 1456 دهۆك، 194 هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( 122 ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ی ئەیلوول 2021