سه‌رۆك بارزانی به‌رگی چواره‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد) چاپ و بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی به‌رگی چواره‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه، كه له دوو به‌ش پێكهاتووه و تێیدا باس له ورده‌كارییه‌كانی شۆڕشی گوڵان ده‌كات.
كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له دوو به‌ش پێكهاتووه، كه له هه‌ردوو به‌شه‌كه به وردی باس له رووداوه‌كانی ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1975 تاكو 1990 ده‌كات، كه به‌هۆی شۆڕشه‌كه چه‌ندین رووداوی گرنگ و مێژوویی روویاندا و بوونه‌ته خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی گه‌لی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا، باس له سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی شۆڕشی گوڵان ده‌كات، جیا له‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێش شۆڕش، كه په‌یوه‌ندیداره به رووداوه‌كانی دوای نسكۆ و ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌بات، هاوكات باس له نه‌خۆشی بارزانی نه‌مر ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گێڕێته‌وه.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی باس له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش ده‌كات و نسكۆی ساڵێ 1975 به‌كارێكی سه‌خت وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "لای زۆر كه‌س پتر له خه‌یاڵ ده‌چوو".
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "هه‌میشه هه‌ستمان به‌وه ده‌كرد و باشیش ده‌مانزانی، كه شای ئێران له نیازپاكی و خۆشه‌ویستییه‌وه نییه كه یارمه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بوون، هانی ده‌دا هاوكاری شۆڕش بێت".
هه‌ر له‌و پێشه‌كییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی گشتی و هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول كارێكی قورس بووه و تێگه‌یشتن لێیان ئاسان نه‌بوو.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له‌و كاته‌دا جیهان له ژێر هه‌ژموون و ململانێی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا بوو، سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری له جیهاندا باڵاده‌ست بوو. له‌و نێوه‌نده‌دا رژێمی به‌عس زیره‌كانه توانی خۆی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت نزیك بكاته‌وه و سه‌رنج و متمانه‌یان به‌ده‌ست بهێنێت، كه ده‌توانێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت و به‌رگریان لێ بكات".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "دوای ئه‌و هه‌نگاوه به‌عسییه‌كان له خۆیان رادیت كه پشت له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 بكه‌ن و" قه‌ناعه‌ت به حزبی شیوعیش بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان ببنه هاوپه‌یمان".
به گشی سه‌رۆك بارزانی له‌و كتێبه‌دا، سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان به درێژایی ماوه‌ی ئه‌و 15 ساڵه‌ی شۆڕشی گوڵانی خستووه‌ته‌ڕوو، بەشی یەكەمی لە 616 لاپەڕە و بەشی دووەمیشی لە 488 لاپەڕە پێكهاتووە، كتێبەكە كۆمەڵێك وێنە و دیكۆمێنتیشی تێدایە.
چاپی یەكەمی بەرگی چوارەمی كتێبەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2021 لەچاپدراوە.
پێشتر به‌رگی یه‌كه‌م كه تایبه‌ته به ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1931 تا 1958، به‌رگی دووه‌م ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1958 تا 1961 و به‌رگی سێیه‌میش كه له دوو به‌ش پێكهاتووه و تایبه‌ته به ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1961 تا 1975، چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه هه‌ر یه‌كێكیان باس له ورده‌كاریی قۆناغه جیاوازه‌كانی سیاسه‌ت و سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێكردنی شۆڕشه‌كانی كورد ده‌كات.
H.B