زیاتر لە 100 کەس لەناو بەندیخانە کوژران
80 زیندانی دیکەش برینداربوون

K24 - هەولێر
زیاتر لە 100 زیندانی لە بەندیخانەیەکی ئیکوادۆر کوژران و سەرۆکی ئەو وڵاتەش باری نائاسایی لە تەواوی بەندیخانەکان راگەیاند.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیکوادۆر، بەهۆی شەڕکردن و بەکارهێنانی چەک لەنێو بەندیخانەیەکی ویلایەتی گوایاسی باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 116 زیندانی کوژراون و 80 زیندانی دیکەش برینداربوون.
بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە سەرۆکی ئیکوادۆر لێنین مۆرێنینۆ، لە تویتێکدا باری نائاسایی لە تەواوی بەندیخانەکانی وڵات راگەیاند.

