كارته‌ر: داعش له‌ رێى منبجه‌وه‌ چه‌كداره‌ بيانييه‌كانى بۆخۆى راكێشاوه‌

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، رێکخراوی داعش، شارۆچکەی منبجی باکوری سووریای بەکارھێناوە بۆ داڕشتنی ھێرشی تیرۆرستی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، رێکخراوی داعش، شارۆچکەی منبجی باکوری سووریای بەکارھێناوە بۆ داڕشتنی ھێرشی تیرۆرستی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، ھەربۆیە واشنتن، گرنگییەکی زۆر دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیەی کەوتووەتە سەر سنووری تورکیا و سووریا.

ئاشتۆن کارتەر، سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی منبج، گوتى: ھێزی سوریای دیموکرات بەھاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانان ئەو ئۆپراسیۆنەی دەستپێکردووە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو شارۆچکەیە، خاڵی گرنگی داعش بووە بۆ راکێشانی چەکدارانی بیانی بۆ خۆی و ھەروەھا شوێنی داعشیش بووە کە پیلانی تیرۆرستی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داڕشتووە.

بەرپرسانی سەربازی ئەمریکی ئاشکرایانکردووە کە ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی ئەمریکی ھاوشانی ھێزی سووریای دیموکرات لەو ئۆپرسیۆنەدا بەشدارن و رۆڵی راوێژکاری دەبینن لە ئۆپراسیۆنەکەدا.