چەند رێنمایەک بە دەنگدەران دەدرێت

پێویستە دەنگدەران ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرن

بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب
بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

K24- سلێمانی

جگە لە رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەندروستی چەند رێنماییەک بۆ خۆپارێزی بە دەنگدەران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بۆ دەنگدەران دەڵێ: "لەکاتی چونت بۆ بنکەکانی دەنگدان پابەندی  رێنماییە تەندروستییەکان ببن، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا، بڵاوبوونەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە رەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن:..

- لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە

- پابەندی دووری نێوانتان بکەن... مەتر کەمتر نەبێت.

- قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.

- کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەل و پەلێک دەکەوێت راستەوخۆ  دەستەکانت  بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەو پاکی بکەرەوە.

- کاتێک سندووقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زوو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.

Fly Erbil Advertisment