سۆران... 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
"له چوارڕیانی (باعه‌درێ – شێخان) ئه‌م بڕه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، به‌شی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌ڤه‌ری سۆران، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (هیرۆین)ـدا، داگرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، له رێكه‌وتی (12ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر /2021) ده‌ستیان به‌سه‌ر (10) كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (هیرۆین) داگرت.
راشیگه‌یاند، له چوارڕیانی (باعه‌درێ – شێخان) ئه‌م بڕه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، جیا له‌وه‌ش تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (د- ا- م)ـی دانیشتووی حاجیاوه، كه خاوه‌نی ئه‌و (10) كیلۆ گرام هیرۆینه بوو، ده‌ستگیر كرا.
روونیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی (25)ـی سزادان دراوه‌ته دادگا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ كراوه‌ته‌وه.