سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

باڵیۆزی کەنەدا ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ئۆلریک شانون"، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی کەنەدا بۆ  کار و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کەنەدا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵیۆزی کەنەدا، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە، لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

 

Fly Erbil Advertisment