عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: ناوبردنی كه‌سانی وه‌ك شاسوار به سیاسی سووكایه‌تیكردنه به سیاسه‌ت
"ئه‌رستۆ ده‌ڵێت: مادام سیاسه‌ت بۆ خێری خه‌ڵك و خێری گشتییه، كه‌واته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌خلاقیه‌ته، به‌ڵام له‌كوێی پۆپۆلیستیدا ئه‌خلاقیه‌ت ده‌بینرێت!!"

K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌باره‌ی گوتاری پۆپۆلیستیی شاسوار عه‌بدولواحید و بانگه‌شه چه‌واشه‌كارییه‌كانی له رێگه‌ی خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكه‌وه گوتی: ئه‌وه‌ی شاسوار ده‌یكات سیاسه‌ت نییه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ناوبردنی كه‌سانی وه‌ك شاسوار به سیاسی، سووكایه‌تیكردنه به سیاسه‌ت.
ئه‌م گوتانه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و له‌باره‌ی گوتاری پۆپۆلیستی شاسوار عه‌بدولواحید و بانگه‌شه‌كانی بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین، گوایا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت باج و گومرگ هه‌ڵگرێت، سووته‌مه‌نی به نرخێكی هه‌رزان بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌یی بۆ ئه‌و پیشنیازه‌ی شاسوار نیشاندا، نه‌یتوانی پێشنیازه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و له‌و پێشنیازه‌ی كشایه‌وه، گوتی: ئه‌وه‌ی شاسوار ده‌یكات، خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ئێستا نییه له هه‌رێمی كوردستان و هی شاسوار نییه، پیشتریش خه‌ڵكانێك په‌یڕه‌وی ئه‌وه دیارده‌یه‌یان كردووه، به‌تایبه‌ت له ساڵی 2011ـه‌وه زیاتر له كوردستان زه‌ق بووه‌ته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌و فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ند و سه‌رچاوانه‌ی باسی دیارده‌ی پۆپۆلیستی ده‌كه‌ن، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دواجار پۆپۆلیستی سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خوات، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی فكریی نییه و ته‌نها كه‌ف و كۆڵێكه و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكه و له دۆخێكی سیاسی‌دا پاره و پوولێكی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر بپرسین: هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پشتیان به گوتاری پۆپۆلیستی و شه‌عبه‌ویه‌ت به‌ستووه، به‌كوێ گه‌یشتوون؟ بۆنموونه ئه‌گه‌ر به دیاریكراوی باس بكه‌م، شاسوار له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حزبه‌ی دایناوه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره 9 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، با وا نه‌زانێت كه ئه‌مانه كورسییه‌كانی پارتین، چونكه كورسییه‌كانی پارتیش زیادی كردوون، تاڕاده‌یه‌ك یه‌كێتیش وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌مه راستییه، به‌ڵام كورسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بردووه، كه خۆیان خوڵقێنه‌ر و دروستكه‌ری دیارده‌ی پۆپۆلیستین له هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی به گوته‌كانی شاسوار سه‌غڵه‌ت نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌راپه و زیانی به بزووتنه‌وه و سه‌قامگیری سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامیشدا ئه‌و كه‌سانه نه‌زانیشن، چونكه نه‌یانتوانیوه سوود له ئه‌زموونی هاوشێوه‌كانی پێشخۆیان وه‌ربگرن، كه پێشتر په‌یڕه‌وی هه‌مان ئه‌و دیارده‌یان ده‌كرد و سه‌ره‌تا خاوه‌نی چه‌ند كورسی بوون و ئێستاش هیچیان به‌هیچ نه‌ماوه و تاقیكردنه‌وه‌كانی پیشووی پۆپۆلیستیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه دواجار سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خوات.
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی گوتی: ئه‌گه‌ر ئێمه كه‌سانی وه‌ك شاسوار به سیاسه‌تمه‌دار ناو ببه‌ین، ئه‌وا سته‌مكارییه‌كی زۆر گه‌وره به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و به‌بڕوای من ئه‌مه سووكایه‌تیكردنه به سیاسه‌ت، چونكه سیاسه‌ت ئه‌وه نییه كه ئه‌و باسی ده‌كات، به‌ڵكو سیاسه‌ت به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر ئه‌خلاقییه، بۆ ئه‌وه‌ش گوته‌یه‌كی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ ئه‌رستۆ وه‌ك نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه گوتوویه‌تی: "مادام سیاسه‌ت بۆ خێری خه‌ڵك و خێری گشتییه، كه‌واته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌خلاقیه‌ته"، به‌ڵام له‌كوێی پۆپۆلیستیدا ئه‌خلاقیه‌ت ده‌بینرێت!!.
H.B