رۆبێرتۆ كارلۆس بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
كارلۆس داواكارییه‌كی له هه‌وادارانی وه‌رزشی كوردستان هه‌یه

له دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی ریال مه‌درید كه به مه‌به‌ستی یارییه‌كی خێرخوازی سازیان كرد بوو، كه بڕیاره له یارییه‌كی خێرخوازیدا رووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ببنه‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی پرێس كۆنفرانسه‌كه، په‌یامنێری كوردستان24 له نزیكه‌وه رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بینی، كارلۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشتر ناوی كوردستانی نه‌بیستووه، بۆیه به تامه‌زرۆییه‌وه حه‌زی به هه‌واڵ و زانیاریی بوو له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد.
كارلۆس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زوو پرسیاری له هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له كوردستان كرد، كاتێكیش گوێبیستی ئه‌وه بوو كه له كوردستان هه‌وادارێكی زۆری به‌رازیلی هه‌یه، زۆر دڵخۆش بوو، بۆیه وتی: ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه سووپاسی سه‌رجه‌م هانده‌رانی به‌رازیل له كوردستان بكه‌م.
له كۆتایی قسه‌كانیدا به پێكه‌نیینه‌وه كارلۆس رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كی له هه‌وادارانی وه‌رزشی كوردستان هه‌یه و گوتی: من ریال مه‌درید و به‌رازیلم خۆشده‌وێت، ئێوه‌یش ئه‌م دووانه‌تان خۆشبوێت.