به‌ وێنه‌.. په‌نابه‌ران له‌ كوله‌مه‌رگیدان

ئه‌وروپا سنووره‌كانی به‌ رووی په‌نابه‌راندا ته‌لبه‌ند ده‌كات

به‌ چاو په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن
به‌ چاو په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن

K24 – هه‌ولێر:

هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ رێی بیلارووسیاوه‌ به‌ قاچاغ گه‌یشتوونه‌ته‌ دارستانه‌ سنوورییه‌كانی پۆڵه‌ندا و له‌ ره‌وشێكی خراپی مرۆییدان و به‌شێكیان سه‌رما و برسێتی و دابڕان ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و په‌شیمانن له‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه‌.

سنووره‌كان ته‌لبه‌ند كراوون و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه‌ بیلارووسیا ده‌یه‌وێت له‌ رێی په‌نابه‌رانه‌وه‌ تۆڵه‌ی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌ری بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ له‌ سووریاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ دارستانه‌كانی پۆڵه‌ندا.

سێ په‌نابه‌ر له‌ سه‌رما هه‌ڵكورماوون
سێ په‌نابه‌ر له‌ سه‌رما هه‌ڵكورماوون
په‌نابه‌رێكی سووریایی ئاڵایه‌كی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی پێدادراوه‌
په‌نابه‌رێكی سووریایی ئاڵایه‌كی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی پێدادراوه‌
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ دارستانێكی پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه‌
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ دارستانێكی پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه‌
په‌نابه‌ران په‌شیمانن له‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیان بژاردووه‌
په‌نابه‌ران په‌شیمانن له‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیان بژاردووه‌
به‌ نائومێدییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ سه‌ربازێكی سنوورپارێز
به‌ نائومێدییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ سه‌ربازێكی سنوورپارێز
مه‌ینه‌تی رێگه‌ و دابڕان و بێ نه‌واییان پێوه‌ دیاره‌
مه‌ینه‌تی رێگه‌ و دابڕان و بێ نه‌واییان پێوه‌ دیاره‌
دایكێ له‌ ناخه‌وه‌ ده‌كوڵێت بۆ جگه‌رگۆشه‌كانی و ده‌زانێت تووشی چ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كی كردوون
دایكێ له‌ ناخه‌وه‌ ده‌كوڵێت بۆ جگه‌رگۆشه‌كانی و ده‌زانێت تووشی چ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كی كردوون
ژنێ چاوی بڕیوه‌ته‌ چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ویش له‌ په‌شیمانییا توانای نییه‌ سه‌یری بكاته‌وه‌
ژنێ چاوی بڕیوه‌ته‌ چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ویش له‌ په‌شیمانییا توانای نییه‌ سه‌یری بكاته‌وه‌ و ره‌نگه‌ بیه‌وێت به‌ چاو پێی بڵێت تووشی چیت كردین
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردان به‌ سنوورانه‌وه‌ به‌ دوای فریادڕه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردان به‌ سنوورانه‌وه‌ به‌ دوای فریادڕه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن

 

Fly Erbil Advertisment