ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
شوفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه، دەبێت لێخوڕین زۆر بەئاگاییەوە بکەن و بە خێراییەك بێت، کە زۆر کەمتر بێت لەو خێراییەی کە بەهێمایەکانی هاتووچۆوه دیاری کراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه: سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کە بەهۆی ئەو شه‌پۆڵه بارانەی ئەمڕۆ هەموو هەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوە، ئەگەر هەیە بۆ بەیانیش بەردەوام بێت، لە چەندین شوێن رێگاکان بە رێژەی جیا جیا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری لافاو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەهەندێك شوێن قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر شەقامەکان جێماوە، یان تاشە بەردی گەورە لە ناوچە شاخاوییەکان کەوتوونەتە سەر رێگاکان، بۆیە دەبێت لێخوڕین زۆر بەئاگاییەوە بکەن و بە خێراییەك بێت، کە زۆر کەمتر بێت لەو خێراییەی بە هێمایەکانی هاتووچۆوه دیاری کراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، داوا له شوفێران ده‌كه‌ین، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن، ئاگاداری برێککردنی لەناکاو بن، چونکە هەموو برێککردنێکی لەناکاو ئەگەرێکە بۆ کۆنترۆل لەدەستدانیان و تووشبوونیان بە رووداوێکی هاتووچۆ، هەتا دەکرێت خۆیان بەدوور بگرن لە رۆیشتن لەسەر شۆلدەری رێگاکان.