به‌هۆی كوردستان24ـه‌وه عه‌لی كارڤاخاڵ له میدیایه‌كانی ئیسپانیا هه‌رای ناوه‌ته‌وه

عه‌لی ئاوده‌ل وه‌رزشكار و گه‌نجێكی شارۆچكه‌ی سۆرانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه و رووخسار له دانی كارڤاخاڵی به‌رگریكاری ریال مه‌درید ده‌چێت ئێستا به عه‌لی كارڤاخاڵ ناسراوه، له هه‌مووی سه‌رنجراكێشتر عه‌لی كارڤاخاڵ و دانی كارڤاخاڵ هه‌ردووكیان رۆژی له دایكبوونیان 11/1ـه.
كوردستان24 له پێناو هێنانه‌دی خه‌ونی ئه‌و گه‌نجه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ دانی كارڤاخاڵهكهی ریال مه‌درید دروست كرد، كه تێیدا دانی كارڤاخاڵی یاریزانی ریال مه‌درید درێسێكی خۆی به واژۆی خۆی له رێگه‌ی شوكر محه‌مه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا بۆ عه‌لی كارڤاخاڵهكهی سۆران نارد.

میدیایه به‌ناوبانگه‌كانی ئیسپانیا، كوردستان24ـیان كردووه‌ته سه‌رچاوه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی جیهانی بده‌ن كه دانی كارڤاخاڵ لێكچوویهكی هه‌یه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا كه باره‌گایه‌كه‌ی له مه‌دریدی پایته‌خته، له راپۆرته هه‌واڵێكدا وێنه‌كانی كوردستان24ـی داناوه و نووسیویه‌تی: دانی كارڤاخاڵ بۆخۆی له یانه‌ی ریال مه‌دریده و لێكچووهكهشی له هه‌رێمێكی عێراقه و له شاری سۆران ده‌ژی به ناوی عه‌لی ئاوده‌ل كه به عه‌لی كارڤاخاڵ ناسراوه و له هه‌مان رۆژ و مانگیش له دایكبوونه و ساڵانه له هه‌مان رۆژ ئاهه‌نگی یادی له دایكبوونیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دانی كارڤاخاڵ له ئینستاگرام نزیكه‌ی 6 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه و عه‌لی كارڤاخاڵیش رۆژ به رۆژ ژماره‌ی فۆلۆوهرزهكانی زیاد ده‌كات و به‌جۆرێك گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی121 هه‌زار فۆلۆوه‌رز.
سه‌رچاوه مه‌دریدییه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كوردستان24 رۆڵێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ی بینیوه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و دوو كارڤاخاڵه و درێسێكی كارڤاخاڵی راسته‌قینه‌ی له مه‌دریده‌وه گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی كارڤاخاڵهكهی سۆران.
رۆژنامه ئاس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ونی ئه‌و گه‌نجه بێته دی و له نزیكه‌وه هه‌ردوو كارڤاخاڵهكه یه‌كتر ببینن و له ئێستاشدا كارڤاخاڵهكهی سۆران خه‌ریكی فێربوونی زمانی ئیسپانییه و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید ببینێت.
عه‌لی كارڤاخاڵ به‌هۆی كوردستان24ـه‌وه ئێستا بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، به جۆرێك ده‌نگی داوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت پرۆگرامی ئێل چێرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا وێنه‌كانی پیشان داوه و رۆژنامه‌كانی دۆن باڵۆن و ماركا و دیپۆرتیڤۆش به‌پشتبه‌ستن به كوردستان24 هه‌واڵ و زانیاری‌یان به سه‌رسوڕمانه‌وه له باره‌ی كارڤاخاڵهكهی سۆران بڵاوكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدیش سه‌یری ستۆرییه‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ی سۆران ده‌كه‌ن.


