په‌یوه‌ندی نێوان كۆرۆنای ده‌لتا و ماوه‌ی دووگیانی روونده‌كرێته‌وه
"له ماوه‌ی دووگیانی‌دا مه‌ترسی مردنی كۆرپه سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات؛ ئه‌گه‌ر دایكه‌كه تووشی كۆرۆنای ده‌لتا بێت"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی له ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له مه‌ترسیی گۆڕاوی ده‌لتای له په‌تای كۆرۆنا دا، كه ئافره‌تان له ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا بن.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تووشبوونی ئافره‌تان به كۆرۆنا، به تایبه‌ت له جۆری گۆڕاوی ده‌لتا، له ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌یان مه‌ترسی مردنی كۆرپه‌كه‌یان سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی سه‌نته‌ره‌كه پشتی پێبه‌ستووه، له نێوان نزیكه‌ی 1.25 ملیۆن كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبووی نوێ ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی مانگی ئاداری س2020 تا مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، 8 هه‌زار و 200 حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه، كه رێژه‌كه كه‌متر له 1% ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌نێوان 22 هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوون بۆ ئه‌و دایكانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، 237 حاڵه‌تی مردنی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو هه‌یه، كه رێژه‌كه 1.3 ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له مانگی حوزه‌یران تا ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گۆڕاوی كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ده‌ركه‌وتووه، 1200 ئافره‌تی دووگیان كه تووشبووی كۆرۆنا بوون، له‌كاتی منداڵبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 3%ی ژماره‌ی دووگیانه‌كانه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ی‌و بی ئای" بڵاویكرده‌وه، سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی "ئه‌و شیكردنه‌وانه بۆ حاڵه‌ته‌كان كراوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان تووشبووانی كۆرۆنا له‌كاتی دووگیانی و له‌دایكبوونی كۆپه‌ی مردوو هه‌یه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆلیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ پزیشكانی منداڵبوون و ئافره‌تان، ده‌كرێت كۆرپه‌ی مردوو له هه‌فته‌ی 28ـه‌مین له‌دایك ببێت.
ئاماژه‌ی به‌و شیكردنه‌وانه‌ش كردووه، كه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بۆ زیاتر له 1.25 ملیۆن حاڵه‌تی له‌دایكبوون كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته دووگیانانه‌ی له‌ماوه‌ی دووگیانبوونه‌كانیان تووشبووی كۆرۆنا بوون، ده‌ركه‌وتووه زیاتر له 90% مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌یه، كه كۆرپه‌كه‌یان له‌باربچێت، به‌راورد به‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا نه‌بوون.