"چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن"

"هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بە هۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە"

شاری  سلێمانی / ئه‌رشیف
شاری سلێمانی / ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە هۆی پچڕانی لە ناکاوی کارەبا هێڵی دووی ئاوی  دوکان - سلێمانی، چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن.

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاند، هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بە هۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو  دوای تەقینی بۆرییەکە  و دوای بیست خولەک  و لە سەر داوای  ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.

Fly Erbil Advertisment