وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید گه‌یشته هه‌ولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە بەغداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید لە بەغداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ ئان لیندی له به‌غدا بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "حكومەتی سوید ھانی حكومەتی عێراق دەدات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، لە بواری ئابووری و سەرجەم لایەنەكانی دیكە بۆ سەقامگیری عێراق. ھەروەھا پابەندین بە پشتیوانیكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی".
گوتیشی: "سوید پشتیوانی عێراق دەبێت، لەپێناو پاراستنی سنورەكانی و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا".

پرۆفایلی ئان لیندی:
ئان كریستین لیندی (1961)، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سویده. له (10ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019) پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێ دراوه. پێشتر وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی و وه‌زیری هاوكاری ئه‌سكه‌نده‌ناڤی بووه. هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا و بازرگانی بووه له 2016دا.
به درێژایی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان، لیندی له نووسینگه حكومییه‌كان كاری كردووه. راوێژكاری كاروباری مه‌ده‌نی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید، هه‌روه‌ها راوێژكاری سیاسیی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وه‌زیری ده‌وڵه‌تیش بووه بۆ كاروباری ناوخۆ.
لیندی، له نێوان 2013 – 2014 سه‌رۆكی بازنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حزبی سۆسیالیستی ئه‌وروپایی بووه له برۆكسل، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه سۆسیال دیموكراته‌كانه له یه‌كێتی ئه‌وروپا. پێشتریش له نێوان ساڵانی 2000 تا 2013 سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكرات بووه له سوید.
