وەزیری دەرەوەی سوید: خۆشحاڵم ئەمجارەش هاتمەوە هەولێر
"سوید و هەرێمی کودستان پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە"

K24 – هەولێر
وەزیری دەرەوەی سوید خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێت کە ئەمجارەش سەردانی هەولێری کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە پرسەکانی مافی مرۆڤ و کۆچبەران کردووە.
ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "خۆشحاڵم کە ئەمجارەش هاتمەوە هەولێر و چاوم بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت. پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان سوید و هەرێمی کوردستان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و مافەکانی مرۆڤ و کۆچ و چاکسازی کردووە.
دوێنێ 22/11/2021، ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید بە سەردانێک لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و له لایهن سهفین دزهیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه پێشوازی لێكرا. دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی سوید لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
I am glad to be back in Erbil and to meet KRG President Nechirvan Barzani @IKRPresident. Sweden and the Kurdish Region of Iraq share very close ties. Discussed the political and security situation, human rights, migration and reforms. pic.twitter.com/4CbZEphfXf
— Ann Linde (@AnnLinde) November 23, 2021