یانه‌ی سۆران ریمۆنتادای به‌سه‌ر زاخۆدا كرد

له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، سۆرانیش ریمۆنتادای به‌سه‌ر زاخۆ دا كرد.
ده‌ربه‌ندیخان به 3 خاڵه‌وه له به‌رزاییه‌كانی پیرمامه‌وه هاته خواره‌وه
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وت و به 3 خاڵه‌وه هاته خواره‌وه.
بورهان قادر ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نیوه‌ی یه‌كه‌م دره‌وشایه‌وه كاتێك له خوله‌كی 5 گۆڵی یه‌كه‌می كرد و دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 27 گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی شینپۆشه‌كانی تیپی میوان كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 60ـی نیوه‌ی دووه‌م دلۆڤان شینۆ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می ئاراراتی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئارارات زۆری نه‌برد، كاتێك كۆڕه‌نگ محه‌مه‌د له خوله‌كی 63 گۆڵی سێیه‌می بۆ ده‌ربه‌ندییه‌كان كرد و به ته‌واوه‌تی ئه‌ركی ئاراراتی قورس‌تر كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ربه‌ند كۆتایی هات، به‌مه‌ش ده‌ربه‌ندیخان له كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئاراراتیش تووشی چواره‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
سۆران ریمۆنتادای به‌سه‌ر زاخۆ دا كرد
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له نیوه دووه‌م زۆرترین رووداوی گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینی.
چیا نازی له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند گۆڵی یه‌كه‌می زاخۆی له دژی سۆران تۆمار كرد.
به‌ڵام خۆشییه‌كانی زاخۆ زۆری نه‌برد، كاتێك یانه‌ی سۆران دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆمار كرد.
سۆران دوای 41 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد و زاخۆش تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.