ته‌ندرووستی جیهانیی له مه‌ترسییه‌كانی گۆڕاوێكی كۆرۆنا ده‌كۆڵێته‌وه
ترسی ئه‌وه هه‌یه، یه‌كێك بێت له خراپترین گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه و ترسی ئه‌وه هه‌یه، یه‌كێك بێت له خراپترین گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه گۆڕاوی B.1.1.529 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ جیهان یاخود ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
دكتۆر ماریا ڤان كیركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی رێكخراوه‌كه له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر له باره‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه نازانین.
گوتیشی: نیگه‌رانیمان له‌وه‌یه، كه ئه‌و گۆڕاوه نوێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه زانایان له باشووری ئه‌فریقا گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.
زاناكان له لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتیان: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه و جێی مه‌ترسییه به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه.