ئۆمیکرۆن بەهای دراوێکی ئەلیکترۆنی بەرزدەکاتەوە
K24 - ههولێر:
دراوێکی ئەلیکترۆنی بە ناوی ئۆمیکرۆن بە رێژەی سەدا 900 لە رۆژی شەممەوە بەرزبووەتەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆنە، کە لە باشووری ئەفریقا تۆمارکراو و هەمان ناوی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەشی هەیە.
دراوی ئەلیکترۆنی ئۆمیکرۆن رۆژی شەممە بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لەگەڵ تەشەنەسەندنی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن بەهای هەر دانەیەکی بۆ 700 دۆلار بەرزبووەوە.
ههرچهنده ئاماژه بهوه نهكراوه، کەی دراوی ئەلیکترۆنی ئۆمیكرۆن خراوەتەڕوو، سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بەو دراوە لە پێگەی کۆین جیکۆ لە 8ـی ئەم مانگەوە بڵاوکراونەتەوە.