له كوشتنی شوانه‌وه گه‌یشتنه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كان
"داعش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه"
K24 – گه‌رمیان:
محه‌مه‌د رۆسته‌م، جێگری میحوه‌ری دووی قه‌ره‌ته‌په - حه‌مرین بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، داعش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه و له شه‌هیدكردنی شوانه‌كانه‌وه گه‌یشتنه په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
محه‌مه‌د رۆسته‌م گوتیشی: داعش 3 ساڵه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و په‌لاماری پێشمه‌رگه و سوپا ده‌ده‌ن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا له سنووری محیوه‌ری یه‌ك و دوو چه‌ندین جار په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان داوه.