شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هێرشه‌كان زیادیان كردووه
"له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌و ناوچانه دروست بووه"
K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی ده‌رچووی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی داعش بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری مه‌خموور به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، هه‌بوونی كرده‌ی تیرۆریستی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له دوای خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و به‌هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی، زیادیكردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌و ناوچانه دروست بوون، بۆیه له لایه‌ن داعش و تاقمه تیرۆیستییه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت، كه هه‌م گه‌شه‌ی تێدا بكه‌ن جیا له‌وه‌ش مه‌شقی تێدا ئه‌نجام بده‌ن، له هه‌مان كاتدا هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانیش.