وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی مه‌ترسییه‌كانی داعشمان كرد
"ئه‌ركه‌كه قورسه و پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر و پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگی هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ تيمى ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم، به‌رده‌وامن له تاوتوێكردن و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی نوێ بۆ بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ئیداره‌و میره و راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل دۆگڵاس، به‌رپرسی تیمی ئۆفێسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دواین كرده تیرۆریستیه‌كانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكان کرا، هاوكات به‌وردی سه‌رنج و تێبینیه‌كان له باره‌ی به‌ره‌نگاری و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌و ناوچانه، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، له ئێستادا داعش پلانی شه‌ڕی گۆڕیوه له ئاشكراوه بۆ جه‌نگی شاراوه، بۆیه ئه‌ركه‌كه قورستره‌و پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر و پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگی هه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش، به سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه جموجووڵیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و له‌و ناوچانه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی گوندنشینی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.