گوته‌بێژی یه‌كێتیی ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
"داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مین بابه شێخ، گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیی ھه‌ر بڕیارێك بدات له رێگای میدیای فه‌رمی بڵاویده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆ و ھه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه كه باس له گۆڕانكاری له كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كرێت، دووره له ڕاستییه‌وه.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند، ھه‌ر گۆڕانكاریی و چاكسازییه‌ك له ئیداره وحزبدا بڕیاری لێبدرێت له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی ئۆرگانهكانن، به رێڕه‌وی حزبیدا تێده‌په‌ڕێت و له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه بۆ رای گشتی ئاشكراده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
گوتیشی: "لێره‌وه داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه و پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو وگۆڕانكارییه سیاسی و ئیداری رێكخراوه‌یی یه‌كێتی بكه‌ن".