دوای ئۆمیكرۆن هۆشداری له درووستبوونی گۆڕاوێكی نوێ كۆرۆنا ده‌درێت
"به تێكه‌ڵبوونی هه‌ردوو گۆڕاوه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن و ده‌لتا، زنجیره‌یه‌كی نوێ درووست ده‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای مۆدێرنا-ی تایبه‌ت به درووستكردنی ده‌رمان و ڤاكسین، هۆشداری ده‌دات، كه له ئه‌نجامی تووشبوونی مرۆڤ له هه‌ردوو گۆڕاوی "ده‌لتا" و "ئۆمیكرۆن" له یه‌ك كاتدا، ده‌بێته هۆی درووستبوونی گۆڕاوێكی نوێی تێكه‌ڵ له هه‌ردوو جۆره‌كه.
كۆمپانیانی مۆدێرنا پێشتر ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه، به‌رپرسی پسپۆڕه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش، "پۆڵ بیرتۆن"، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له ئه‌نجومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هه‌ردوو زنجیره گۆڕاوه‌كه ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا تووشی مرۆڤ ببێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان لاوازه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا روونیشكرده‌وه، له حاڵه‌تی تووشبوونی كه‌سێك به هه‌ردوو زنجیره گۆڕاوه‌كه، كرداری تێكه‌ڵاوبوونی هه‌ردوو گۆڕاوه‌كه رووده‌دات، له‌و كاته‌دا ڤایرۆسه‌كه گه‌شه ده‌كات و نه‌وه‌یه‌كی نوێ درووست ده‌بێت.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌ردوو زنجیره گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ده‌لتا و ئۆمیكرۆن) زیاتر بڵاوببنه‌وه، هه‌رچه‌نده گۆڕاوی ده‌لتا زۆر بڵاوه، گۆڕاوی ئۆمیكرۆنیش زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه، ره‌نگه له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر، كه‌سانێك تووشی هه‌ردوو زنجیره‌كه ببن، به‌وه‌ش زنجیره‌یه‌كی گۆڕاوی نوێ درووست ببێت".
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه مه‌ترسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له ده‌لتا كه‌متر نییه، به‌ڵام بۆچوونێكی دیكه‌ش هه‌یه، كه ئۆمیكرۆن له گۆڕاوه‌كه‌ی پێشخۆی زیاتر مایه‌ی نیگه‌رانی نییه".
پسپۆڕانی بواری ڤایرۆسیش ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارهێناوه، له زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراو نابن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به توندی تووشی ڤایرۆسه‌كه نابن، كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بخه‌وێنرێن.