له منبج سێ گوند و هه‌شت كێڵگه‌ی تر رزگار ده‌كرێن
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج له رۆژی نۆیه‌م دایه
K24 – هه‌ولێر
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی منبج به‌ناوی ئه‌بوله‌یلا له نۆیه‌مین رۆژ دایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ گوند و هه‌شت كڵێگه له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كۆنترۆڵكراون.
په‌یامنێری كورستانی 24 له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج سه‌باره‌ت به پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج رایگه‌یاند هه‌رسێ گوندی قۆغار، شجێف و والیه له‌گه‌ڵ هه‌شت كێڵگه رزگاركراون.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ئه‌وه‌شی وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش منداڵانی شاره‌كه وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كار دێنێت، به‌هۆیه‌وه چوونه ناوه‌وه‌ی شاره‌كه دواكه‌وتووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رزگاركردنی شاره‌كه نزیكبووه.
له رۆژه‌ی یه‌كه‌می مانگی حوزه‌یران ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج به پشتیگری هه‌وایی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبجیان ده‌ستپێكرد كه له‌ماوه‌ی نۆ رۆژدا نزیكی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه بوونه.