ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی دابه‌شكردنی زه‌وی دواده‌خات
له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بووه

K24 هه‌ولێر
په‌یامنێری ( كوردستان 24 ) له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند" بریار بوو له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا رێنمایی بۆ دابەشکردنی زەوی دەربچێ و زەوی کشتوکاڵی بکوژێندرێنەوە, به‌ڵام بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
له‌وباره‌یه‌وه وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو"عه‌بدولستار مه‌جید " لە لێدوانێکدا رایگەیاند وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوامان كردووه ئەنجومەنی وەزیران ئه‌مڕۆ دەرکردنی ئەو رێنماییانە دوابخات تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌توانێت وردبینی له‌و زه‌ویانه‌دا بكات كه بڕیاره دابه‌شبكرێ.
چونكه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایه زه‌وی ناوچه به‌رده‌ڵانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ته‌رخان بكرێت و ئه‌و ناوچانه بدرێنه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی و سود له زه‌وییه ته‌خت و به‌راوه‌كان وه‌ربگیرێت بۆ بواری كشتوكاڵی.