له چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه

تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2021، تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی خانمان راكێشرا و تێیدا یانه‌ی لیۆنی پاڵه‌وانی 7 جاری چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ده‌بێته‌وه، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشنیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی و ڤۆڵفسبێرگی ئه‌ڵمانی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له تیروپشكه‌كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ختی نه‌بوو، چونكه به‌رامبه‌ر بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كات، یانه مه‌دریدییه‌كه تا ئێستا له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له نێوخۆ و ده‌ره‌وه له خانمانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بباته‌وه، جگه له‌مه‌ش بارسێلۆنا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ هه‌ر 6 یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به‌بێ هیچ شكستێك گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناخه، پێش ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن، بڕیاره له یاریی كلاسیكۆی لالیگا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه.
یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی خانمان، له رۆژانی 22 و 23ـی مانگی 3 ساڵی داهاتوو بكرێن.
یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان له شاری تۆرینی ئیتاڵیا و یاریگه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كرێت له رێكه‌وتی 22/5/2022.
