ئه‌مه‌ریكا دژی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایه به ئه‌سیوپیا
دژی به‌رهه‌ڵستكاران به‌كاری ده‌هێنێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ی توركیا و ئه‌سیوپیا له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و دژی ئه‌وه‌یه، توركیا ئه‌و فڕۆكانه‌ی بفرۆشێته ئه‌سیوپیا.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا، به ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"ـی راگه‌یاندووه، "ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كی زۆری هه‌یه له رووی مرۆییه‌وه".
گوتیشی: "نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی پڕچه‌ككردنی ئه‌سیوپیا به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه ئه‌دیس ئه‌بابا، ئه‌و فڕۆكانه له دژی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌كار بهێنێت".
ئه‌وه‌شی گوتووه: "فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ئه‌دیس ئه‌بابا، ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ ئه‌دیس ئه‌بابا دایناون".
پێشتر رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردبوویه‌وه، "ئه‌دیس ئه‌بابا" سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له دژی چه‌كداره "یاخیبووه‌كان"ی "به‌ره‌ی رزگاری تیگرای" به‌ده‌ست هێناوه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردبوو، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌سیوپیا له شه‌ڕه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، توركیا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بێ فڕۆكه‌وانی فرۆشتووه به ئه‌دیس ئه‌بابا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز