به رۆیشتنی داعش، په‌چه ره‌شه‌كه‌شی رۆیشت
ژنانی سوریا به رۆیشتنی داعش په‌چه ره‌شه‌كه‌یان فڕێ ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
به رۆیشتی داعش له گونده‌كانی ده‌وبه‌ری منبج، ژنانی ئه‌و گوندانه به پێكه‌نینه‌وه، په‌چه ره‌شه‌كه‌یان فڕێ ده‌ده‌ن، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له دوایین ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج، گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یان رزگاركردووه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی فڕێدانی په‌چه ره‌شه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن ژنانی ئه‌و گوندانه سه‌رنجی میدیای جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات كه له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژی هه‌ینی رێگه‌ی سه‌ره‌كیی منبج بۆ سنووری توركیا كۆنترۆلكرد و رۆژانی پێشتریش رێگه‌ی نێوان منبج و حه‌له‌ب و هه‌روه‌ها منبج و رقه‌یان كۆنترۆلكردبوو، توانیویان به رزگاركردنی گونده‌كانی ده‌وربه‌ر، سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی منبجیان گه‌ماڕۆ بده‌ن.
په‌یامنێری ئاژانسی رۆیته‌ر، وێنه‌ی ژنێك له یه‌كێ له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری منبج بڵاو كردۆته‌وه كه به خۆشحاڵییه‌وه په‌چه ره‌شه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات، كه به‌زۆری له لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ر ته‌واوی ژنانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراوه.