فەرەنسا بنكەیەكی سەربازیی لە كۆبانێ دروست دەكات

K24 - ھەولێر

بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسێكی رووسیا، سوپای فەرەنسا سەرقاڵی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازییە لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیا، سوپای فەرەنسا لە رێگای ئەو راوێژکارە سەربازیانەی لە سووریان بە مەبەستی هاوکاریکردنی شەرڤانانی هێزی سووریای دیموکرات، سەرقاڵی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازییە لە شاری کۆبانێ هاوشێوەی ئەو بنکە سەربازیانەی ئەمریکا لە ناوچەکە هەیەتی.

ئاژانسی سپۆتنیك ئەوەشی ئاشکرا کرد کە راوێژکارە فەرەنسییەکان شان بە شانی راوێژکارە ئەمریکی و بەریتانییەکان مەشق و راهێنان بە شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن. 

چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرای کرد کە ژمارەیەك راوێژکاری سەربازی لە سووریاییە بە مەبەستی هاوکەریکردنی هێزاکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی منبج و شاری رەققەدا.