ئۆتۆمبێلێك به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر هێڵی ترام ده‌ڕوات
به ڤیدیۆ.. كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه دێته ناو وێستگه‌كه خه‌ڵك له‌سه‌ر شۆسته وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی هاتنی ترام ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
له كامیرای چاودێرییه‌وه دیمه‌نی رۆیشتنی ئۆتۆمبێلێك له وێستگه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبۆڵ تۆماركردووه، كه به هه‌ڵه له‌سه‌ر رێڕه‌وی هێڵی ترام ده‌ڕوات، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان شێواوه و به‌هه‌ڵه ئه‌و رێڕه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، گرته ڤیدیۆییه‌ك له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، كه شوفێری ئۆتۆمبێلێك له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌هه‌ڵه ده‌چێته سه‌ر رێڕه‌وی هێڵی ترام، دواتر له‌وێ گیریخواردووه.
به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه دێته ناو وێستگه‌كه، خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر شۆسته وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی هاتنی ترام ده‌كه‌ن، به‌ڵام به بینینی ئۆتۆمبێلێك سه‌رسام ده‌بن.
ئاژنسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی گیریخواردووه، له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر رێڕه‌وه هه‌ڵه‌كه راكێشراوه و له شوێنه‌كه ده‌رهێنراوه.
A driver has wrongly made his/her way to the tram rails and then got trapped somewhere along the railway until a tow truck came to move the car out of the rails in Fatih district of Istanbul, Turkiye. https://t.co/msuHoxnne6
— Anadolu Images (@anadoluimages) January 4, 2022
🎥: AA pic.twitter.com/QvSi9rL13z