له كۆریای باكوور به‌هۆی نوسینی سه‌ر دیوارێك، نموونه‌ی ده‌ست و خه‌تی هه‌زاران كه‌س وه‌رگیرا
وشه‌ی نه‌شیاویان دژی كیم جۆن ئون سه‌رۆكی وڵاته‌كه نوسیوه
K24-هه‌ولێر
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كۆریای باشوور بڵاویان كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریایی باكوور، له پێناو ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سی له‌سه‌ر یه‌كێك له دیواره‌كانی شاری سیئۆل وشه‌ی نه‌شیاویان دژی كیم جۆن ئون سه‌رۆكی وڵاته‌كه نوسیوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌زارن كه‌سی پایته‌خت ده‌ستپێكرده‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی نی‌ك ی كۆری راگه‌یاند، له نێو ئه‌و وشانه‌ی كه دژی سه‌رۆك نوسرابوو، هاتوه(( كیم جۆنگ))، خه‌ڵك به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی تۆوه له برسان ده‌مرن، نووسینه‌كه‌ش له‌سه‌ر دیواری ماڵێك له ناوچه‌ی بیونگ چشونی پایته‌خت نوسراوه، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی ئاسایشی وڵاته‌كه ده‌ستیكرده‌وه به شیكردنه‌وه‌ی ده‌ست و خه‌تی كرێكاران و دامه‌زراوه حكوومیه‌كان و ته‌نانه‌ت منداڵانی ته‌مه‌ن 23 ساڵیشیان له لێكۆڵینه‌وه‌كه نه‌بواردوه.
له‌گه‌ڵ سه‌ردانی كردنی راسته‌وخۆی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش بۆ نێو ماڵه‌كان و پرسیاركردن لێیان كه له رۆژی نووسینی دروشمه‌كه له كوێ بوونه.
ئه‌و رووداوانه‌ش له كاتێكدان، كه دانیشتوانی وڵاته‌كه ده‌رئه‌نجامی زیانه‌كانی لافاو و كاره‌ساته سروشتیه‌كان و داخستنی سنور له‌گه‌ڵ وڵاتی چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له دۆخێكی سه‌ختی برسێتیدان.